مایەی سرووشتی کچ هەر بۆ شووە
مایەی سرووشتی کچ هەر بۆ شووە | نێر و مێ یەک کەوت ئاگر و پووشووە |
لە ئادەمەوە هەروا هاتووە | گیانلەبەر بە جووت پێی ڕاهاتووە |
ئەمەی کچ و کوڕ یەکیان خۆش ئەوێ | سڕێکی خوایی تیا دەردەکەوێ |
ئەم جووت گرتنە بۆ نەتەوەیە | نەتەوەیش بۆ باوک بە ئەرک و وەیە |
خوا شەفەقەتی نەدایە بە پیاو | بەم ئەرکە ئەولاد چۆن ئەهاتە ناو |
هەرچەند کەس ڕۆڵەی بەکاری نییە | ئازاری هەیە بێزاری نییە |
خوا خۆی فەرموویە ئەولاد عەدووە | خۆ ئێستا هێجگار لە ڕێ دەرچووە |
ئەوی هەیەتی وا لێی بێزارە | ئەوی نییەتی بۆی دەغەزارە |
ڕۆژێ سندووقێ لە مەزاتا بوو | دەڵاڵ بەو خەڵکەی ئەگووت ڕووبەڕوو |
هەرچی بیکڕێ وا پەشیمانە | ئەویش نەیکڕێ خەفەتی گیانە |
لەم موعەممایە مەبەست ئەولادە | باوکی ئەم عەسرە ڕەنجی بە بادە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 942
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|