مریشک ئەیخورا، خۆی خستە ژێر قاز
مریشک ئەیخورا، خۆی خستە ژێر قاز | بۆ ئەوەی هێلکەی گەورە بدا ساز |
کاتێکی زانی! هێلکەی تیا جەڕا | بە زۆر تەقەڵی بن کلکی پچڕا |
ناشی بێهوودە کەوتۆتە دۆڵاب | نان بۆ نانەوا، گۆشتیش بۆ قەساب |
ئێستر داری بۆ «مەنجەنیق» کێشا | بە وەجاخ کوێری ناوجەرگی ئێشا |
پێت مەخەرە کۆت، بە پێڵاوی تەنگ | کە کەوش پێی گرتی، «پێ»ی پێ ئەبێ لەنگ |
میوەی کاڵ مەخۆ زگتی پێ دێشێ | شەکر بە گەرما زۆر ئاو ئەکێشێ |
جاران «نەخۆشی شەکر»مان نەبوو | منی وا گرتووە، بەرم نادا زوو |
من لە تەلاشی تورشی و تەڵاشم | «ئازەچک ئاشم، صانجیسز، باشم» |
بڵێم چی؟ ئەوسا گاڵە و هەڵدا بوو | گاڵی «کاڵ» خۆر بوو «گاڵ» بەڕەڵدا بوو |
وا لە پاش خەمشێ! ڕێمان لێ ئەبڕن | گوایە بە ئایەت دەستمان ئەبڕن |
کێ گوێ ئەداتە ئەو دەست بڕینە | هەر دەست بڕینە کام دەست بڕینە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 797
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|