خوا دەیزانێ ڕۆڵە دەردەداری حاڵ و باڵی تۆم
|
ئەبەد نایێتە بیرم زەڕەیێ تەدبیری ماڵی خۆم
|
کز و مات و مەلوول و سەر فرۆ و حەیران و سەرگەردان
|
لە دەردی تۆیە لاوازم پەرێشانم قەدم بوو کۆم
|
بەدەس بەدخواهەکانی بێ فەڕی خۆمانەوە سووتام
|
نیشانگای ئیفتیرا وو غەیبەتم هیچە دژوون و لۆم
|
لە بیری کاروباری تۆ پەشێو و مات و داماوم
|
پەرێشانم وەکو تۆ، چۆن پەرێشانی بەنێزەی ڕۆم
|
نەتیجەی خزمەتی بێگانە وایە ئاخری دیتت
|
مزی بێگانە وایە خۆت بسووتێنی ئەگەر وەک مۆم
|
برا ئەو زوڵمە بێ ئەندازەیەی دوژمن کە کردی لێت
|
ئەگەر سەد یەک ئەوەش کەی لێت قبووڵ ناکا خەڕات و دۆم
|
خوایە تورکی بەدبینی دڕندە مەحوی بەڕکەی
|
بکەی جێ شارەکانیان بۆ ئێمە باغات و شۆم و تۆم
|
مەڵێ کوردە ئەسیری غافڵە لەم ڕۆژە تاڵەی من
|
خودا دەیزانێ ڕۆڵە، دەردەداری حاڵ و باڵی تۆم
|