منداڵان لەسەر شەقامی قیرتاو
منداڵان لەسەر شەقامی قیرتاو | خەتێ ئەکێشن پێی ئەنێنە ناو |
بازی تیا ئەدەن بە هەنگڵەشەلێ | ئەمێنێتەوە ئەوە بۆ گەلێ |
دەستەیەکی تر کە هاتنە کایە | هەر ئەو یاریەیە نەریتیان وایە |
لە بەرەوژورەیش کەرێ ئەمیزێ | دوای ئەو هەرچیەکیان کە هات لە ڕیزێ |
ئەبینی ئەویش بۆ میز وەستاوە | ئەمە بە کوردی خەرمیزی ناوە |
چاولێکەرییە و کردەوەی کەری | خوویێکی بەدە و ئەڕۆن لە سەری |
وەنەبێ زەرەر هەر بۆخۆیان بێ | هەڵەوەڕە دز دێنێتە سەر دێ |
لە گاگەلێک دا گوێرەکەیەکیان | کەوتە شینایی و خواردی بەریان |
هەموو گاگەلی ئێوە ئەگلێنێ | میری جەزاکەی لە شوان ئەستێنێ |
دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە | ڕەشەبایێکی سەختە لەم دەورە |
با وجوود ئێستا سەرڕووتی باوە | بۆیە بە ئەدەب وا بێ کڵاوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 870
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|