منداڵ بە ئاگر دەستی بسووتێ
منداڵ بە ئاگر دەستی بسووتێ | پێی ئەڵێ بڤە کە دیی بزووتێ |
مارانگاز لە خشەی مێروو ئەترسێ | کورد بە ئازایی لە هیچ ناپرسێ |
ئەڵێن: ئازایی و نەزانی بران | خۆزگە ئەم دوانە لە یەک ئەبڕان |
جوبرائیل دەستی مووسای ڕاکێشا | ئاگری پێ هەڵگرت کە سووتا ئێشا |
هەر چەند ئەو ئاگرە زوبانی سووتاند | بە زوبانی «پس» فیرعەونی پساند |
ئێمە ئەمەندە سەرمان سووتاوە | وەک کەچەڵ تووکی سەرمان نەماوە |
بەردێکین لە توێی قۆچەقانیدا | گەڕاین بە دەوری سەری خانیدا |
هاویشتینیانە گوێلاکی خۆمان | بەم سەرگەردییە بووینە سەرگەردان |
لە کا و ئالیکی گازرکەر تۆراین | بە فێڵی ڕێوی بۆ... ئەبراین |
ئەمانە هەمووی لە دڵ سافییە | «مَن یَتَوَکَّل»، «حَسْبُە»، کافییە |
هێندەم زانیوە نابڕێینەوە | لەشمان سووک ئەبێ کە ئەبڕێینەوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 851
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|