منداڵ لە زگی دایکیا خوێن ئەخوا
منداڵ لە زگی دایکیا خوێن ئەخوا | کە هاتە دنیا ئاوڵە دەرئەدا |
ئای ئەوەی خوێنی خەڵکی ئەمژێ | نازانم ئاوڵە بۆچی نایکوژێ |
تەماع سوێراوە، وەک ئاو دەنوێنێ | تا بیخۆیتەوە تینوێتی دێنێ |
بۆ هەندێ سوێراو ئەبێ بە هەنگوین | تەماعکارەکان وا زۆرتر ئەژین |
سەری کەر کرا، بە ڕەشی گاوە | لەم دنیایەدا، پرسین نەماوە |
ئەگینە سەلکێ شێلم و چەوەنەر | گەییە ڕادەیەک لە وزە بەدەر |
لە «قەڵاچوالان» زەمانی پێشوو | بۆ عیبرەت کێلی قەبریان نووسیبوو |
مەنێکی گەنم بەدوو جلق ئەدرێ | وای لەوەی ماڵی پێ بەخێو ئەکرێ |
بەفری ئاسمان، بۆمبای سەرزەمین | «خام»یش گرانە، بێ کفن ئەمرین |
هەژار ئەناڵێ بە گیانەڵاوە | خوایە هیوامان هەر لای تۆ ماوە |
بە دارگرانی دارمان بۆ کڕا | پەژارەی «هیتلەر» لەناو دەربڕا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 650
1941/12/17
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|