من ئەزەل نیمە خوڵقی بێ حەیایی و بێ شەرم
|
بەگ جەنابی دوو بەیانی سمتی وا کەوتە بەرم
|
بێ تەحەموول، بێ قەرار بوو دەستی نایە دەستم وتی
|
من لە بۆ شێخ و مەلا بەندەیەکی بێ سەرم
|
وتم ئەی بەگ بێ موشەقەت پێم نیشاندە ڕێی حەرەم
|
وتی ماڵ و گشت حەرەم پێشکەشت بێ سەروەرم!
|
وتم لوتفت با زیاد بێ، کامی لووس و بێ مووە
|
وتی یا شێخ خۆت ئەزانی لەم حسابە بێ بەرم
|
عەرزی میرم کرد کە سمتی ڕەعنا خانت نازکە
|
وتی ساحێب ئیختیاری نازەنینە هەم نەرم
|
وتم ئەی بەگ پێم نیشان دە تۆ مەکانی خەڵوەتم
|
وتی بەندە خادمێکی بێ نەواو بێ فەڕم
|
فەردی مەزڵووم فەردی ڕەعنا شێعری فەردی کوردییە
|
پڕ لە لەغز و پڕ موعەمما من شایەتی ناو دەفتەرم
|