من بۆت ئەنووسم بە دەرس بیخوێنە

من بۆت ئەنووسم بە دەرس بیخوێنە (1950)
by پیرەمێرد
305658من بۆت ئەنووسم بە دەرس بیخوێنە1950پیرەمێرد
من بۆت ئەنووسم بە دەرس بیخوێنە دەستێ کە حاکم بیبڕێ بێ خوێنە
بەڵام ئەو دەستەی لەو هەڵدەبڕێ حەق بێ! خوا نانی ئەویش ئەبڕێ
خەڵک بۆیە ڕانی بە شوان ئەسپێرێ کە لە گورگ و دز، پاسی بدێرێ
گەر گورگ هات و مەڕێکی ڕفاند ئەو گورگە قەدری شوانەکەی شکاند
شوان ئەبێ سەگی گورگ خنکێنی بێ خۆیشی گاڵۆکی سەرشکێنی بێ
ئەوەی ماڵ بە زۆر لە خەڵک ئەسێنێ خۆڵەمێشێکی لە جێ ئەمێنێ
گڕی ئەو ئاگرە بە چاو دیارە کەس باوەڕ ناکا هێشتا لەم شارە
ورچ هات بە خۆیا و کەوتە چەپۆڵە پشتی پڵنگی کرد بە کەمۆڵە
کەس لەمە سەری لێ سووڕ نامێنێ خوا تۆڵەی بزنی بێ شاخ ئەسێنێ
بە «دیموقراتی» من ڕەنگم سوور بێ خوا بکا پڵنگ و ورچم لێ دوور بێ
پیشەی حوکمدار دڵنەواییە لە سیاسەتدا «ئابی» داییە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 725


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).