من لە دنیا غەمزەدەی حاڵی نزاری بولبولم
من لە دنیا غەمزەدەی حاڵی نزاری بولبولم | والەیی ناڵین و ناڵەی زارە زاری بولبولم |
هەردوو هەمدەردین و هەردوو کوشتەیی تەنیا گوڵێک | بۆیە ڕۆژ و شەو لە گوڵشەن، هەمجیواری بولبولم |
ئەو: گوڵی چوو، من دڵم چوو، ئەو: بە بای دا؛ من: بە گوڵ | ئەو: بە دەردی من دەناڵێ و من نزاری بولبولم |
یا حەقیقی، یا مەجازیی، عیشق هەر یەک بادەیە | گەر ئەمیش مەستم، هەر ئەو مەستی غەفاری بولبولم |
تا سەحەر، ئەو: گوێی لە فەریادی جیهانسۆزی منە | تا شەوێ من، هەمدەمی فەریادی زاری بولبولم |
ئەو: بە ناڵەی زارەوە، ڕۆژانە دەمسازی منە | من: بە ئاهی سەردەوە، شەو غەمگوساری بولبولم |
گەرچی یەک دەرسە «ئەدەب» سەودای ئەمن و عەندەلیب | موددەتێک ئەمما ئەمن، ئامۆژگاری بولبولم |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|