ئەلا ئەی مەستی عاشق کوژ، مەکە مەنعی دڵی زارم
|
ڕەقیبی بەخت بەرگەشتە، هەمیشە وا لە پێوارم
|
منم مەحبووسی زنجیرت وەکوو یۆسف لە میسری عیشق
|
لەبەر غەمزەی کەمان ئەبرۆ، وەکوو ئەیووبی، بیمارم
|
کە دیم گوڵزاری گۆنای ئەو، وتم بەخ بەخ، چ باخێکە!
|
وەکوو بولبول لە سەر گوڵدا، وەها زار و بریندارم
|
بە گۆشەی چاوی مەخموورت، شکا قفڵی قەراری من
|
تەواو دەرچوو لە دەس عەقڵم، کە وێڵی دەشت و کۆسارم
|
بەحەمدیللا، کە خوێنی دڵ، ڕەنگی دا ناخوونی دولبەر
|
ئەڵێن پەنجە حەنا ڕەنگە، نەزەر کە، جەرگی بیمارم
|
بە ئیستیهزا وتی مەحبووبی من یاری غەزەل بازە
|
ڕەقیب سادەی بناڵێنە، لەبەر لێشاوی ئەشعارم
|
لە تەبعی سست و فیکری کول، ئەبێ چۆن شیعری خۆش دەربێ؟
|
لە قانع قەت نەدەی تەعنە، بزانە کۆنە عەییارم
|