من ڕوڵەی کوردستانم
من ڕوڵەی کوردستانم | تازە ڕوڵەی کوردانم |
تاکوو وڵات سەرکەوێ | فیدایە ڕوح و گیانم |
*** | |
پێویستیم بە زانینە | زانین بناغەی ژینە |
گەر گەلێ بێ زانین بێ | گەر زیندووش بن مردینە |
*** | |
ئێمە بەیانی گەنجین | لەم خاکەدا لە ڕەنجین |
ڕەنجدان نیشانەی گەنجە | ئێمەش خولقاوی ڕەنجین |
*** | |
وەتەن باغی جینانە | موحتاجی بازوو و شانە |
هەر کەسێ کۆششکەر بێ | لەم باغە باغەوانە |
*** | |
وەتەن موحتاجی تۆیە | ڕێگاکەت جوستوجۆیە |
میللەتێ سست بژیتن | لە مەیدان وەکوو گۆیە |
1940
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|