من کە ئەزەل مشتی خاکم چوومە سلکی ئینسانەوە

من کە ئەزەل مشتی خاکم چوومە سلکی ئینسانەوە (1955)
by مەزڵووم
303555من کە ئەزەل مشتی خاکم چوومە سلکی ئینسانەوە1955مەزڵووم
من کە ئەزەل مشتی خاکم، چوومە سلکی ئینسانەوە من کە ئینسانم حەقیقەت، چیمە بەسەر حەیوانەوە
دڵی بەدخوو ئەوا شێت بوو لە دەس چەرخی زەمان ئەمڕۆ کە مام ڕێوی و چەقەڵ چوونە لانەی شێری ژیانەوە
بۆ لە داخا من نەمرم، بۆچی دڵم لەتلەت نەبێ چۆن مریشک و کۆنەپەپوو چوونە ڕیزی ئینسانەوە
وا لە داخا ڕۆحم ڕۆیی، بۆچی نیگاهێکت نەکرد کەسو کارت هەموو مردن خۆ بە خاکی ئێرانەوە
بۆچی جارێک تۆ ناپرسی لە ئەحواڵی فەقیرانت هەموو تووشی وەرهەم هاتن چوونە کونجی زیندانەوە
بۆچی فەلەک بۆتە خڕەک کە وا دۆخی غەم هەر با ئەدا تانوپۆی دڵی زارم کەوتۆتە نێو مەیدانەوە
لەگەڵ ئەغیاری بەدسیفەت دەخیلە مەکە لوتفێ کە گوڵزار و باغی ئەمەل ئەوەی بە دەس نەزانەوە
مەحسوبی تۆ لە هەرلایە ئەگەر مابێ وەکوو مەزڵووم پەرێشانن هەموو ئەمڕۆ بە دەس جەوری زەمانەوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).