موددەتێکە دڵ بە تیری عەشق دەردی کارییە
|
هەر وەکوو بولبول دەناڵێ شیوەن و هاوارییە
|
خۆر ئەنیشێ تا بەیانی فەجر ئەدا تاکوو غورووب
|
ناڵە و گریانمە هاوارە لەم بیمارییە
|
حەربەیی شمشێری ئەبرۆت دای لە ڕۆحم بوو بە زام
|
بێ دەوا کەوتۆتە ناسۆر وەسڵەکەت تیمارییە
|
من نەخۆشی دەردی عەشقم ئەی تەبیب تۆ بی و خوا
|
لێمگەڕێ با بمکوژێ بمرم بە ئەم بیمارییە
|
نیەتی نوێژم بەتاڵە چونکە تۆم وای لە خەیاڵ
|
ویرد و ئەورادی زوبانم ئەی نیگارا ڕازییە
|
ئێش و ناڵە و دەردی دووریت گشتی لای من کەوتە یەک
|
بەم سێ ئێشە زۆخ لە جەرگ و خوێن لە چاوم جارییە
|
زیندەگیم لا تاڵە جانا بێ تۆ ژینم مردنە
|
بۆ خوا چارەم چییە چبکەم لە ئەم ئەوگارییە
|
مینە پیشەی ماهڕوویان خوێنی عاشق ڕشتنە
|
نابێ تۆ دڵگیر ببی چون ڕەویەمان خوێنخوارییە
|