موددەتێکە من بە مەخفی شیوەن وگریان ئەکەم

موددەتێکە من بە مەخفی شیوەن وگریان ئەکەم (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308646موددەتێکە من بە مەخفی شیوەن وگریان ئەکەم1941موفتی پێنجوێنی
موددەتێکە من بە مەخفی شیوەن و گریان ئەکەم هەر خەیاڵی خاک و قەومی میللەتی کوردان ئەکەم
ڕوو بە سەحرا سەرئەنێم و قوڕ ئەپێوم پڕبەدڵ بێ خەبەر وا تێ ئەگەن من بێ خەمم سەیران ئەکەم
ئاوی چەشمەی چاوەکانم وا بە هەوری خەم تەقی شۆخی و یاری بە زۆری بە ئاوەکەی سیروان ئەکەم
هێندە غەرقی شینم و خەرقەم بە شینی کردە بەر قیمەتی پیرۆزە بێ شک زووبەزوو هەرزان ئەکەم
بۆ کەسێکی عاشقی خاکی وەتەن گەر بێتە لام گەر کەبابی مەڕ نەبێ جەرگ و دڵم بریان ئەکەم
من ئەگەر لافی ئەدیبی وا لە سەرما بۆ تەماع کەی برای خاک و وەتەن مەیلی - تیرباران ئەکەم
دەوڵەمەندی خێڵی کوردی خێر و قوربانی ئەکەن من کە بێ پارەم سەرم بۆ قەومەکەم قوربان ئەکەم
بێت و گەر دەرچم لە خاکا، ڕوو بە گەرما بۆ ئەچم ڕوو لە شاخ و بەردی شۆخی خاکی هەورامان ئەکەم
ئەم دڵی خەمناکە چونکە هەر هەوای بەرزی ئەوێ جاربەجارێ یادی سەوزی گەردنی گاڕان ئەکەم
داخی داخانم کەلیخانم لە دەست دەرچوو نەما ئێستە وەک جافی لەمەوبەر ئارەزووی کوێستان ئەکەم
کۆمەڵی تیپی وەنەوشە و قارچک و ڕێواسەکەی بۆ دەروونی لەتلەتم دەرمانی وەک لوقمان ئەکەم
من کە دارمازووم ببێ تا هەژدە بەر بگرێ بە ڕیز تازە بۆ فکری گوڵاڵە و داری هیندستان ئەکەم
دەردەکانم بێ سەر و سامانە چاری ناکرێ بەم قسە و باسانە ئەم دەردانە من دەرمان ئەکەم
موفتی بۆ ئەم خێڵە یا ئەم خاکە تا ماوی بڵێ قوڕ بە هەر دوو دەست لە تەوقی سەر هەتا دامان ئەکەم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).