مودەتێکە ئینتیزارم بەم تەنی بیمارەوە

مودەتێکە ئینتیزارم بەم تەنی بیمارەوە (1969)
by سابیری
306418مودەتێکە ئینتیزارم بەم تەنی بیمارەوە1969سابیری
مودەتێکە ئینتیزارم بەم تەنی بیمارەوە بەم دڵەی پڕ حەسرەت و دەرد و غەم و ئازارەوە
ئەی ڕەفیقانم عیلاجێ بێنە ئەم هاوارەوە یاری من تۆراوە هەمتی چوو بەلای ئەغیارەوە
چارێ تریاکێ بکەن دڵ بوو بە گازی مارەوە
کەی دەپرسی حاڵی دەردی عاشقی زار و مەلوول؟ ناڵەناڵی عاشقانت کەی دەگاتە گوێی قەبووڵ؟
خانەبێزراو و جنوونم دائیمەن مائیل بە چۆڵ أمشي ميلاً عد مريضاً بێنە جێ ئەمری ڕەسووڵ
ئەمری حەق دێنم بەجێ تۆ بی و خودا بمشارەوە
وا بریندارم بە تیری چاوی ما ذاغ البصر بۆ تەداوی سەد کە لوقمانی زەمانم بێتە سەر
بۆ عیلاجم عاجزە ڕەد ناکرێ حوکمی قەدەر هەر دەبێ مەجنوون و شەیدا بم لە کێو و دەشت و دەر
نیم بەتەنگی میحنەت و زنجیری عەیب و عارەوە
تۆ خودا ئەی دولبەری تەن ناسک و گەردن بلوور خوا لە چاوی بەد بەدوورت کا لەمن خۆت مەگرە دوور
وا لە چاوم دێ لە دووری تۆ سرووشکی زەرد و سوور تۆ بەسەر ئەم بەندەیی بێچارەدا ناکەی عبوور
تابەکەی ئەم ئاوە لەم سەرچاوەیە بێتە خوارەوە؟
عاقڵان چیتان بەسەر سەحرانشینی شێتەوە خۆ بە بێ حیکمەت نییە لەو دەشتە وا دەخولێتەوە
ئەڵبەتە مەجنوونی لەیلایێکە ئەیدۆزێتەوە یا دڵی تۆراوە سەرگەردانە ئەیهێنێتەوە
حاسڵی بێ سڕ نییە تۆ چیت بەسەر ئەسرارەوە؟
شەو لە تاوی ئاگری دووری خەوم لێ ناکەوێ پادشاهیی سەرزەمینم پێ ببەخشن نامەوێ
غەیری ئەو جێگایە وا تەشریفی یارم وا لەوێ وەسڵی ئەو بۆ من مویەسسەر بێ بە کامی دڵ شەوێ
چیم بەسەر جنات تجري تحتها الأنهارەوە
من کەتان ئاسا بە شەوقی حوسنت ئەی بەدری مونیر گەرچی سووتاوم لە ئازاری برین ناکەم نەفیر
سەدهەزاران عاشقی وەک سابیری ڕووت و فەقیر تەیری دڵیان بۆ بە داوی زولفەکانی تۆ ئەسیر
تۆ کە دانەی خاڵ ئەنێی بەو ڕوومەتی مەهپارەوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).