موسوڵمانان لە ڕێگەی شەرع و دین دووری و بەری تاکەی؟
|
حەیا و شەرمێ بکەن دووریی خودا و پێغەمبەری تاکەی؟
|
لە شاری عوشرەتا مەستی لە بازاڕی تەمەع چوستی
|
لە خانەی تاعەتا سستی میسالی سەرسەری تاکەی؟
|
بەزاهیر ڕەنگی ئەییوبی بە باتین جەنگ و ئاشووبی
|
بە سوورەت حەزرەتی مووسا بە سەنعەت سامیڕی تاکەی؟
|
دەمت تەسبیح و تەهلیلە دڵت بازاڕ و ئۆتیلە
|
تەریقی لای محەممەد بی بە عیسا موشتەری تاکەی؟
|
بە ڕۆژ تەسبیح و سەججادە بە شەو تەدبیری سەر جادە
|
خەجاڵەت بی نەجیبزادە، لە ئیرسی ئەب بەری تاکەی؟
|
لە بێهۆشی و سەرگەرمی، لە مەغرووری و بێشەرمی
|
لە دونیا و قیامەت بێ خەبەر ئاخر شەڕی تاکەی؟
|
بە دەم سۆفی بە دڵ عاسی تەریقی عامی و خاسی
|
لە چۆڵی غەفڵەتا کاسی، کەر و گا پەروەری تاکەی؟
|
لە تەعلیمی سواریدا جەوان و چاپکی ئەمما
|
لغاوی ئەسپی نەفست کە بڵێ تەنپەروەری تاکەی؟
|
بە ڕۆژ مەردی خوداناسی بە شەو جەردەی دز و عاسی
|
وەرە تا باوەڕ و کاسی، ڕەوشتی کافری تاکەی؟
|
کوڕی نەفست لە شیری دایکی دونیا ببڕەوە سابیر
|
لە میوە و مەوهیباتی ڕەحمەتی ڕەحمان بەری تاکەی؟
|