موناجات - ناڵەی پیری پیران
تەمووزی ساڵی ١٩٣٧
خوایە هاوارم تەنها بە تۆیە | تۆ نەبی عالەم بە چڵ و چۆیە |
دوو باڵم بەرێ کە پێی بفڕم | باڵی دوو تەیری نەحسی پێ ببڕم |
یەکەم: کۆلارەی تەماعی نەگبەت | دووهەم: سیسارکە کەچەڵەی شەهوەت |
ئەگەر ئەم دووانەم توانی باڵ شکاند | نێچیری مەردیم لە دنیا فڕاند |
خۆ ئەگەر هەروا ئەم دووانەم سوار بێ | ئەبێ ناوی من کەری ژێر بار بێ |
خوایە وا من خۆم تەماعم ناوێ | فەرموو ئەو وازم لێ بێنێ تاوێ |
ڕوو بکاتە شوێنێک کە ئەویان ئەوێ | شەو و ڕۆژ دڵیان بۆ ئەو نەسرەوێ |
تەماع پارەیان پێ کۆ بکاتەوە | هەتا لە تۆیان دوور ئەخاتەوە |
لەبەر مەرگ حاڵی دنیا ئەگۆڕێ | خۆ دیارە پارە ناچێتە گۆڕێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|