موودەتێکە ئارەزووی ویسالی جانان ئەکەم
|
بۆ نیگاهی ماڵ و سەر گیانی خۆم قوربان ئەکەم
|
شەو بە یادی چاوی مەستی دەبمە ساقی مەیکەدە
|
ڕۆژ بە فیکری باخی سینەی شەریعەت پەنهان ئەکەم
|
ناری فیراقی بە چەشنێ تین و تاوی سەندووە
|
بۆیە ئێستە چاوەڕوانی بارانی ئیحسان ئەکەم
|
ئەو پەری چیهرە لە ڕوو دەرگای لوتفی پێوە دا
|
نەیبوو ڕەحمێ بۆیە ناچار پەیڕەوی دێوان ئەکەم
|
من لەبەر بێ مروەتیی ئەو غازالەی دەشتی ناز
|
کەڵکی ناو جەمعم نەماوە ڕوو لە کۆهستان ئەکەم
|
بێ شکم فیتنەی ڕەقیبە یار دڵی کرمێ بووە
|
ئەو سەگی گوێچکە بڕاوە حەواڵەی یەزدان ئەکەم
|
شیعری ناتیق کەی دەگاتە حەددێ وەسفی یار بکا
|
خامە دانێ چی بنوسم موحەقەق تاوان ئەکەم
|