مژدە بێ یاران دوای شەوی بەرات

مژدە بێ یاران دوای شەوی بەرات (1950)
by پیرەمێرد
305496مژدە بێ یاران دوای شەوی بەرات1950پیرەمێرد
مژدە بێ یاران دوای شەوی بەرات وا مانگی نوێژ و ڕۆژوومان بۆ هات
ئەو خوا پێداوە کە موسوڵمانە خۆشی خۆشیەتی کە ڕەمەزانە
هەندێکیش مێز و کاغەز ڕێک ئەخەن زیکر و تەراویح بە قومار ئەکەن
وا من فتوام دا ڕۆژوو نەگرن بەو شەرتە دەستی بێدەستان نەبڕن
چونکە خوا حەقی خۆی لێدەبوورێ بۆ حەقی خەڵکی ئەیکاتە ژوورێ
ئەی ڕۆ! لەو ژوورە کە وەک تەندوورە لنگ بەرەوژوورکەر لنگ بەرەو ژوورە
ئەو لنگەی جووتەی پێ وەشاندووە چەند کەسی بێ شێو پێ نواندووە
لێی دێتە زمان ئەبێ بە جاسووس ئەیخاتە مەیدان هەر وەک ژورناڵ نووس
ئەوانەی لێرە تەریق نابنەوە لەوێ ڕووڕەشن دەچنە کونەوە
چەند خۆشە ئینسان بە ڕوویێکی پاک دۆست و بێ باک بێ بە کردەوەی چاک
ئەگینە هەرچەند سەرخۆشی مەیە بە پەروای قینی خەڵک بێ نەشئەیە
بڕوانە کە تۆ قەرزت لەسەر بێ بەوێدا ناڕۆی با ڕاگوزەر بێ
بەدیش قەرزێکە نابژێرێتەوە ترسی ئینتیقام هەر نابرێتەوە
لە خەویشا بێ هەر وەک مۆتەکە دوژمن لە دەورت دەست بە کوتەکە
کەوابوو بۆچی دڵ بڕەنجێنین بۆ نەوەیش تۆوی بەدی بچێنین

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 584 و 208
1939/10/26


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).