میللەتێک هیوای بەرزیی ژیان بێ
میللەتێک هیوای بەرزیی ژیان بێ
تینووی ئازادی و دیلی زەمان بێ
بەندی و هەژاریی زۆر لا گران بێ
هێزی مەردانەی کە هاتە گەردش وەک ئەتۆم زەمین دێنێتە جونبوش
میللەتێک زۆربەی نەخوێندەوار بێ
چەوساوەی دەستی سەرمایەدار بێ
جەرگ هەڵکزاوی ئاگری زۆردار بێ
کە جووڵایەوە وا خۆی ئەنوێنێ کە تۆڵەی ڕۆژی ڕەشی بستێنێ
میللەتێک مێژووی ڕووناک و جوان بێ
ئەولای ئەردەڵان ئەم لای بۆتان بێ
کانگای ئاڵتوون و نەوت و سامان بێ
هیچ هێزێک نییە ڕێی بباتە بەست بە زانست و فەنن خۆی ئەکا سەربەست
میللەتێک چاوی لە خەو هەڵهێنێ
ببینێ دوژمن زۆری بۆ دێنێ
ستەمە سەری بۆ دانەوێنێ
بێگومان ژیان لە خۆی تاڵ ئەکا تا لاشەی دوژمن لەناو چاڵ ئەکا
میللەتێک نەوەی کاوەی ئازا بێ
بۆ سەرکەوتنی خۆی دڵنیا بێ
بۆ ژیانیشی دڵ پڕ هیوا بێ
زۆری پێ ناچێ ئەگاتە ئاوات ئاڵای سەربەستی بە خوێن هەڵ ئەکات
1948/02/09
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|