سەردەسە ژێر دەسەی هەژار و فەقیر
|
مەی فرۆشە بە بزن و گیسک و چتیر
|
ڕەعیەتی سەر کز و فەقیر و هەژار
|
مەیخەوە حەپسخانە و زنجیر
|
تۆ خودا دەستی، قودرەتی پێدای
|
مەیشکێنە سەری فەلا بە گزیر
|
نە تەڕی کە بە ئاوی فەحش و جوێن
|
نە بسووتێ بە ئاگری تەزویر
|
وەکوو تۆ حاکمی بە مل ئەو و ئەم
|
حاکمی قویشە پادشاهی قەدیر
|
بێ مروەت مەبە لە حاسی شوان
|
تێک ئەدا قەهری حەق و سەرا و سەریر
|
ئەی گەدا تۆش خەفەت مەخۆ بە نەبوون
|
چوون خراپتر لە فەقرە ناری سەعیر
|
شوکری حەق کە نەوا لە ئەو دنیاش
|
بی بە ئاو سەر کەم گەدا و فەقیر
|
تۆ برای چاک بە شێعرەکەی قانع
|
وا بزانە نەسیحەتە و تەگبیر
|