میوان ڕزقی خۆی لەگەڵ خۆی دێنێ
میوان ڕزقی خۆی لەگەڵ خۆی دێنێ | کوێ خانەخوێ بێ لە جێی دەستێنێ |
خوا فەرموویەتی تۆ هەر ببەخشە | سەد هێندەی ئەوت بۆ دێ مەلەخشە |
ئەو ڕزقەی کەوا خوا بۆت ئەنێرێ | لە ئەجەل زیاتر، لە دووت ئەگێڕێ |
بەڵام ڕزقی خوا شەرتی باوەڕە | بێ باوەڕ ماسیش ناگرێ و تەڕە |
بە بەش ناڕەزا، لە خۆی بێزارە | تۆ دایم لە خۆت خوارتر بنواڕە |
هاونشینی چاک خەم ئەڕەوێنێ | بەدخوو پرشنگت لێ ئەپرژێنێ |
مەبە بە مورغی قورسە هێلانە | خۆت لە دنیادا غەریب بزانە |
ئەو دراوسێیەی کەوا بێوەیە | بزانە چاکەی بەسەرتەوەیە |
کە دراوسێکەت بێ شێو هەڵیکرد | حەق وایە فریای کەوی دەستوبرد |
کەبابی سەخی دەوای دەردانە | پاقلاوەی چرووک دەرد و سندانە |
چەند خۆشە لەگەڵ یەک دوو دۆستی چاک | هەڵسی و دانیشی بە دڵێکی پاک |
ئەوسایە بڵێی بەهەشتی دنیا | بە من دراوە بە تاقی تەنیا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 723
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|