میوەگەنانە چاویێشە لەناو
میوەگەنانە چاویێشە لەناو | خۆت زۆر مەخەرە بەر تیشکی هەتاو |
هەتاو کە زستان ناوی خۆشییە | هاوین «سەبوونی» بۆ نەخۆشییە |
بۆ کوڕ ئەچووینە سەر بابەگوڕگوڕ | گڕ گڕ وەرگەڕا لێمان بوو بە گڕ |
ئەمساڵ لافاوی ئاو شاری ئەبرد | ئاوی زیندەگی ئێمە وشکی کرد |
پیشەی گەردشی ئاسمانی شینە | لە لایێ شایی لە شوێنێ شینە |
دنیا لە خوڵقی پشیلە دایە | بە مێچکە مێچکە لە باوەشتایە |
کە ویستت نەختێ بۆت پێبکەنێ | لە پڕ بە چڕنووک دەستت ئەڕنێ |
سەگ لە پشیلە بەوەفاترە | پشیلە دەر کە و گەماڵ ڕاگرە |
گەنم گران بوو لەبەر کەم نانی | زۆر کەس دەستی کرد بە ورچەوانی |
دونیا وەک ڕێوی بە فڕوفێڵە | هەرکەسێ لە دووی کاری خۆی وێڵە |
ئێمەیش وەک کەروێشک ڕۆژ نوستوو و کاسین | تا دیاردی نەکەن لە خەو هەڵناسین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 831
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|