مەتلەعی سوبحی سەعادەت مەزهەری «عِلمُ اليَقين»
|
ئەی سپەهسالاری فەوجی ئەنبیاء و مورسەلین
|
بۆ نەوازش، زاتی حەق هەم حوججەت و هەم دەنگی تۆ
|
شاهیدی تەعزیمی تۆ بوو یاوەری روحُ الأمين
|
موشکی تۆزی دامەنت، عەتری دەماغی ئەتقیا
|
یەعنی بۆ تەئسیری بینش، عینی سورمەی خاکبین
|
ڕوو لە کێ کەم غەیری تۆ ئەی شافیعی زومڕەی ئەسیم
|
من گونەهبار و خەجاڵەت، تۆ شَفيعُ المُذنِبين
|
خۆم لە قوڕ بگرم بە جارێ هەر لە پێ تا تەوقی سەر
|
بەڵکوو لوتفی شاهی لەولاک بێ نەجاتم دا لە شین
|
موستەحەققی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم
|
واجبی ڕەحمم بەسە یا رَحمتً لِلعالَمين
|
ڕووت و قووتی مەحشەر و بێ سایە و ئاوارە خۆم
|
مەزرەعەی عەفووی خودا نابێ ببێ، بێ خۆشە چین
|
حەسرەتا مەحروومی شەهد و زیارەتی شوبباکی تۆم
|
بۆ نەڕێژم ئەشکی ئاڵ و ئاوی گەرم و ئاتەشین
|
ئەی حەبیبی خالیقی عالەم تەرەححوم تا زووە
|
ئەو سەگی ئەسحابی کەهف و من سەگێکی تابیعین
|
ڕوو لە قاپی موستەفا کە بێژە يا خَيرُ البَشَر
|
نیمە تۆشەی ڕێگە، جوز ئیخلاسی ئالی تاهیرین
|