مەتەڵ (III)
لە دار و ئاسن و ئاگر شتێکم دی لە ناو ئاوا | سرەوتی نابێ ڕۆژ و شەو، چە خۆرکەوتن، چە خۆرئاوا |
لە یەک پێ ڕادەکا بەو ئاوەدا وەک ئەسپی پڕتاوە | بە نووکی لوتی ئەو، دەریا دڕاوە، هەستی بڕاوە |
لە ئاوایە و ئەمەندە تینووە ناو جەرگی سووتاوە | لە سەر ئەو تینووەتیەشدا، ئاو گەیشتە قوڕگی خنکاوە |
نەڕەی وەک شێرە، سەد شێر و نەهەنگی بەحر ئەترسێنێ | بە چالاکی وەکوو بازە، کەچی بێ بازد و هەنگاوە |
بەسەر پشتیا تەرات ئەکرێ، ئەمەندە سەختە نانەخشێ | ئەگەر تۆفانی نووحیش بێ لەوێدا کەس نەترساوە |
لە پێشدا کاروانی بۆ دەهێناین لەو پەڕی دنیا | لە ژێر بەحرا بە گوللە ئەیکوژن ڕێی ڕاستی گیراوە |
شوباتی ساڵی ١٩٤٢
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|