مەرحەبا ئارامی گیان و ڕۆشنایی چاوەکەم

مەرحەبا ئارامی گیان و ڕۆشنایی چاوەکەم (1969)
by سابیری
306579مەرحەبا ئارامی گیان و ڕۆشنایی چاوەکەم1969سابیری
مەرحەبا ئارامی گیان و ڕۆشنایی چاوەکەم شۆخی کەو ڕەفتارەکەم عەییار و ئاهوو چاوەکەم
ئەی برۆ شمشێر و لێو مەرجان و پەرچەم خاوەکەم قەد نەمامی عەڕعەڕ و ڕوومەت ترێ کاژاوەکەم
دولبەرەی گوڵڕەنگەکەم تەن نازک و دڵ سەنگەکەم نازەنین و شەنگەکەم، مەست و خوداپێداوەکەم
یاخودا زوو بێتەوە ڕۆحی ڕەوان و نووری چاو یەعنی کەو ڕەفتارەکەم، دڵ نازک و تۆراوەکەم
مەستەکەی مەی نۆشەکەم، سەربەست و مەشرەب خۆشەکەم جان و عەقڵ و هۆشەکەم مەستوور و ڕوو پۆشراوەکەم
گوفتوگۆ شیرینەکەی مایەی حەیات و ژینەکەم جوێن و بوغز و قینەکەی چای و جغارە و قاوەکەم
هاتن و دەرکەوتنی درمانی دەرد و زامەکەم خاکی ڕێگەی سورمەیە بۆ نووری هەردوو چاوەکەم
تا بە کەی چاوم بەسەر شاڕێوە بێ هەیهات هات ئاگری نەکوژاوەیە کورەی دڵی سووتاوەکەم
یووسفی میسری تەماشایێ کە حاڵی سابیری پیرە دڵ سووتاوەکەی کەنعانم و بێ چاوەکەم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).