مەرحەبا پارە مەرهەمی زامم

مەرحەبا پارە مەرهەمی زامم (1955)
by مەزڵووم
303558مەرحەبا پارە مەرهەمی زامم1955مەزڵووم
مەرحەبا پارە، مەرهەمی زامم فەرەحی قەلب و دڵەی ناکامم
پارە، بە تۆیە قووەتی ئەژنۆم ئەتۆ دەرمانی بۆ زامی بەسۆم
پارە گریکی دڵی وێرانی واسیتەی ڕوونی هەر دوو چاوانی
ئەتۆ چاتری لە براو باوک هەر ئەتۆی پارە، پریاسکەی ناوک
بۆتۆیە برا برا ئەکوژێ لە ڕووی مەیدانا خوێنی ئەڕژێ
بۆ تۆیە دەوڵەت حەرب ئەکا ئیعلان حەیات تەرک ئەکا ئەبوورێ لە گیان
کاسبان بۆ تۆ ڕۆژ هەتا ئێوار هەوڵت بۆ ئەدەن لە لادێ و لە شار
بۆ تۆیە جەردە کە ڕێگە ئەگرێ بە گوللە، جەرگی ڕێبواران ئەبڕێ
بۆ تۆیە کە ژن حەیا ئەفرۆشێ خۆی مەهتوک ئەکا لە بۆ قرۆشێ
پارە لە دونیا، هەر تۆ ئەنوێنێ هەر وەکوو بولبول سەربەست ئەخوێنێ
پارە چەند پیاوی نەفام و هەرزە بە تۆ بوو بە پیاو زیاد بەم نەوع و تەرزە
چەند مەردو عاقڵ بە بێ دەردی سەر دێنە خزمەتی ئەبن بە نۆکەر
چەند کەسی ناکەس تۆ کردت بە پیاو کردت بە خاوەن دیوانی تەواو
بە بێ تۆ پارە چەند ساحێب وەجاغ مات و غەمگینە دەروون پڕ لە داغ
تەنها خەمڕەوێن جەنابی ئەمە بێ پارە بەشی هەر جەفاو غەمە
هیچ کەس ناپرسێ لە ساحێب نەسەب لە قەدرو حورمەت لە حەیاو ئەدەب
مەلای بێچارە کە لێی ئەپرسێ هەزار یاسین و تەلقین بە فلسێ
کێ بە شێخ ئەڵێ لە کوێوە هاتووی دەروێش بە پوڵێ سەد زیکری یاهووی
غەیری پارەدار هەمووی بەتاڵە کێ مەلاو شێخی هەر لە خەیاڵە
هەرکەس پارەی بوو ئەو کەسە پیاوە دێنە خزمەتی لەملاو لەولاوە
ئەگەر پارەدار لە فەقیر بدا ڕەزیلی بکا تەعنەی لێبدا
گەلێ پێی خۆشە زۆر منەتبارە لای نەسیحەتەو فەقیر بێچارە
پێی ئەڵێ حەقتە هەرچیم پێبکەی لام نەسیحەتە هەرچیم پێ بڵێیت
مەزڵووم بزانە پارە بۆ دونیا چەند فەزل و هونەر بە ئینسان ئەدا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).