مەردانە لە دەس وەحشەت و نادانی هەڵاتم

مەردانە لە دەس وەحشەت و نادانی هەڵاتم (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308648مەردانە لە دەس وەحشەت و نادانی هەڵاتم1941موفتی پێنجوێنی
مەردانە لە دەس وەحشەت و نادانی هەڵاتم حاشا لە هەموو نیعمەت و خۆرشت و بەراتم
هەستان لە خەوی غەفڵەتە ئەسبابی نەجاتم نایدەم بە فەلەک زەمزەمە و شۆری وڵاتم
قوربانی ئەکەم ڕۆح و سەر و ماڵ و حەیاتم
ڕێی ڕاستینە بێ شک لە هەموو عوقدە ڕەهابوون گەر تێکی نەدا هۆش و خەیاڵم دەسی گەردوون
چیم داوە لە فێڵ و تەڵەکەی واعیز و ئاخوون شێخ نیم کە بە تەزبێح و ڕیابازی و ئەفسوون
وەک ئاشێ بە دانی ئەم و ئەو لا بێ نیشاتم
پێم خۆشە سەپانێکی دەر و دەشت و عەرزکێڵ نەک بم بە دوعانووس و بڕۆم ڕووکەمە ناو خێڵ
یاخوو بە خەلیفێکی ملئەستووری ڕدێن بێڵ یا کۆلکەمەلایێ بە عەبا و مێزەری پڕ فێڵ
دەروێزەیی ئیحسان ئەکەم و سەرفتر و زەکاتم
تێی هەڵدە لە ژینی تەمەڵی و حیزی و سستی یا نانی کەسیفی بە تەمای خزمەتی پەستی
وریام و بەدڵ دوژمنی بێهۆشی و مەستی دوورم لە مەعاشخۆری و بێگانەپەرەستی
ئیسپاتی ئەکا ژینم و لافاوی حەیاتم
لەعنەت لە کەسێ بێ بە وەتەن خائن و ناپاک ڕۆحێکی نەبێ بەرز و دڵێکی گەش و ڕووناک
هەقبێژم و هەقنووسم و بێ ترسم و چالاک کوردێکی دلێرم لە هەموو گەردشێ بێباک
ڕۆڵێکی وەفادارم و پڕ عەزم و سوباتم
بێ دەنگ و سەدا دڵ لە کوڵانایە بە سەد جۆش وا حاڵییە دوژمن کە کەڕ و گێژم و بێهۆش
با پێ بکەنێ پێم و بژی ئێستە بە دڵخۆش وەک شێری ژیان جارێ کە من ماتم و خامۆش
سەییادی کەمین چاوەڕێیی دەرفەت و هاتم
موفتی وەکوو خەڵکی مەبە تالب بە زەڕ و زیو بێهودە مەسووڕێ لە بیابان و چەم و شیو
ناحەز وەکوو دابەستە زکی پڕ لە بەز و پیو سووڕانی فەلەک - دێ نۆبەیی مەش گیو
ئازادی و سەربەستییە دڵخواز و ئاواتم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).