شەش برا هەن، شێرزاد و کوردەوەند و کوردەوان
|
بو دواڕۆژی گەل و نیشتمانی کوردن پاسەوان
|
نەو نەمامێ ئێستە دەیچێنین بەڕەنچ و ژانی دڵ
|
بۆ گەیینو بەرز و بەردانی ئەمانەن باغەوان
|
بابیان مەعرووف جیاووک هەر کە ناوی کوردی نان
|
پێگەیین، پەروەردەیی شێران ئەزانی شێرەوان
|
گەورەیان سەر دەستەیان ناوی نەریمان ژیریان
|
بانگ ئەوازی کارییە، پڕ مێشکی هێز و تەوان
|
ئەو تری سامانە ناوی خۆشی سامانی هەیە
|
هۆش و تێبینیی هەیە شۆخ و شرین و نەوجەوان
|
سێیەمین سۆرانە بۆ سۆران بەسالاری ئەشێ
|
چاخێ بێ ئێستاکە هیوایی بەنرخە بۆ ئەوان
|
چوارەمین بۆتانە پێنجەمیان ژیانە هەر بژین
|
خۆشەویستی کوردەوانن هەردوو وەک گیانی ڕەوان
|
ناوی بەرز و توند و بڕندەی شەشەمیانە جوکوڵ
|
ساوەیە هێشتا خەریکی کاری پاکژیی زوان
|
با بژی مارف جیاووک چونکە بارانی هەیە
|
بەخششی یەزدانە زندە هەر بەبارانە بۆ وان
|
هۆ ئەسیری ڕۆڵەیی کوردانە مایەی ژینی تۆ
|
چونکە هیوایی دواڕۆژت نییە بێجگە ئەوان
|