مەلالینه وەرن بێژن شەرعێ بێ بوغز و کەدەر

مەلالینه وەرن بێژن شەرعێ بێ بوغز و کەدەر
by عابدینی جاف
320575مەلالینه وەرن بێژن شەرعێ بێ بوغز و کەدەرعابدینی جاف
مەلالینه وەرن بێژن شەرعێ بێ بوغز و کەدەر کاشفی مەعنی کەین سوورەی قورئان ئایەتی ئەنوەر
(إنا بدلنا هوه جلود بعدا غير له جلود) یەعنی لەم پووسته دەچم بۆ پوستی دیگەر
بۆچی شەمس ئێواره بە مەرگە، سوبحێ زندە دەوێ ئەوە شیوەی دۆنای دۆنه ئەم بەر و ئەو بەر
نوسراوە (خلقنا الانسان و من صورتة) یەعنی من لەم سوورەتی خۆم خوڵقاندوومە بەشەر
نووسیاگە (ان الله انزلنا للبشر) یەعنی خۆم خودامو لە جامەی ئینسان دەکێشم سەر
بە ئایەتی (انا انزلنا هو فی لیله القدر و ما ادراکه) یەعنی کەس نازانێ لەی سەرە خەبەر
یەعنی بە شەوی تاریک دادەبەزم بەو کیسوەتی بەندە شەوی تاریک یەعنی چاوتان کۆرە نەزەر
خوا ئێسحاقه و شاهێ غولامان وا لە جەمێ مێردان شام بەرزەملی دیوانه و نویرێ لە ئەخزەر
بنیامەکە جبرەئیل ساحبی بورهان پیاڵە دەری مێردان وا لە جەمی کەوسەر
داودم یارە و ڕەهبەری یاران ئیسرافیل عەرشو سوورە له مەحشەر
میکائیله پیر موسا سەبتی بە دەسته نووسەندەی سابقی یاران، ساحب دەفتەر
عزرائیلە ئبلیس ئەوە قابزی ئەرواح ناوی موستەفایە تیری لە ئەسپەر
ئیمجار چی دوێژن دینتان سوودی نەماوە گشت بێنه دوونی من، شەیتانه پێغەمبەر
دینی کاکەیی پاکە و بێ کینە و دەغەل ئەم زەهرە وەجێ بێڵن وا لەوێ شەهد و شەکەر
ئەو وەختە کە مەحشەر بێ، یاران شادی دەکەن ئێوە دەبەن بۆ نار، بۆ چۆپی و چەمەر


This work was published before January 1, 1930, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.