مەلیکی ڕەحمەتی فەیسەل ئەزانی
مەلیکی ڕەحمەتی فەیسەل ئەزانی | زەمان چەند عەسرە پیاوی وای نەهانی |
چەنێ گەورە ئەلەم عەسرە پەیا بوون | لەسەر نەزم و ئیدارە و ئاوەدانی |
وەلێ ئەم نەزم و تەرتیب و ئیدارە | بەکردە و عەقڵی ئەم بوو حوکمڕانی |
شەو و ڕۆژ بۆ عێراق سەعی و پەلەی کرد | بەئیستیقلال و ئازادی گەیانی |
عێراق ئیمڕۆ لە ڕیزی دەوڵەتانە | لە عوسبە پیاوی بەرزە قەدر و شانی |
مەرامی بوو کە دی ساحیب جەلالە | لە بۆ جەننەت فڕی ڕۆحی ڕەوانی |
دەما و دەم، ڕۆژ بەڕۆژ، پایە بەپایە | بەرەو ژوورە عێراق ناوونیشانی |
ئەوا ئەمنییەت و ڕێگە و مەعاریف | دیارە، نایەوێ بۆ من بەیانی |
ئەگەر چی ڕەحمەتی ڕۆیی لە دنیا | هەتاکو نەفخی سوورە ناوی، مانی |
ئەوەی پێویستە ئیمڕۆکە لەیەزدان | یەکە ڕۆڵەی مەلیک غازی ژیانی |
1934/09/07
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|