مەلیک غازی

مەلیک غازی (1962)
by ئەسیری
307930مەلیک غازی1962ئەسیری
بەختت درەوشا وەکو ڕۆژ بوو بەعەیان سەوداکە بەنەوازش لە بەڵات حاصڵی بوو هیواکە
چوومە خزمەت مەلیکی تەبع بڵند وەک پایەی گەر لە ئەخلاقی بپرسن، نەبوو بێجگە چاکە
ئەمەی ئەم شارە، کە شادە بەقودوومی تاکە نەسەبی دیارە وەکو ڕۆژە لە نوتفەیی پاکە
بەستایش بەسوپاسی لایقە دیوان بنووسم بۆ ئەو ئەعلا نەسەبەی فیکر و ڕەئی ڕووناکە
هەر کە دانیشتە حوکم تاڵعی میللەت گیرسا ئەلوەداعێ لە پەرێشانی ئەکا گەل هاکە
هەرە دیاریتری ئەولادی کەسێکی وایە خوا کە فەرموویەتی دەرحەقی ئەوی لەولاکە
خۆشەویستی سەبەبی ڕەحمەتی یەزدانە کەسێ بوغزیکا، خوا غەزەبی لێدەگرێ بڕواکە
هەر چەنێ کردە وو ئەخلاقی جوانی بێژن باوەڕی پێ بکە ڕاستە لە جەوابی ئاکە
دەوری کۆن بێنە خەیاڵ، حاڵی چلۆن بوو میللەت سەیری ئاسایشی ئەمڕۆ بکە زۆر باڵاکە
خۆشەویستیی مەلیکی موشەفیق بێ هەرکە گەلێ ترسی دەورودەری نابێ هەموو کاری چاکە
هەر کە مەڕ لالەوەڕێکا، لە شوانی گومبێ بێ شکە ئەو مەڕە بۆ گورگ و چەقەڵ خۆراکە
کە ڕەعییە بووە لەشکر لە حەوالیی سەردار بەهەموو جۆرێ لە چاودێریی قسووری ناکە
ساڵەوەختێ لەمەوبەر ئاگرەکەی ئاسووری کە گڕا، چۆنی کوژان ئەم مەلیکی بێ باکە
وردی دواڕۆژەوە بە، میللەتی کورد تێفکرە لەچیا چاکە و کەڵکت بێ، مەوەستە واکە
موخڵیسی ڕاستیی مەلیک غازییی نەوجاهت بە لەشکری مونتەزەمی ئەوبە لە ژێر ئاڵاکە
ئاشکرا بێژە ئەسیری لە جەلالا دەبژی بەمەلیک غازی لەناو گشت مەلیکانا تاکە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).