مەناڵە ئەی دڵ ئارامت ببێ شێرانە تا ماوی
مەناڵە ئەی دڵ ئارامت ببێ شێرانە تا ماوی | لە پێناوی نیگارا کۆتەیەکیان گەر لە پێ ناوی |
هەزاران چاو و ڕاوت لێ بکەن قەت سڵ مەکە بۆ عەشق | بەچاوێ ڕاوکراوی تا بمێنی حەپس و گیراوی |
بڕۆ هەر هۆگری ئەو شۆخەبە ئەو چاوە مەستانە | مەترسە هیچ لە تانەی خەڵق و کردەی چەرخ و بەدناوی |
وەکو بیری من ئەمڕۆ وردە خاڵی دەوری گۆناکەی | وەکو هەڵبەستەکانم ڕێکوپێکە قەددی لاولاوی |
ئەگەر هات و لە یادی لابدەی سەبر و سوباتت کوا | لە عەشقی دولبەرا بێت و نەسووتێی دیارە خرفاوی |
لە زمناکۆ بەخوڕ فرمێسک بڕێژە ساف وەکو سیروان | بەناڵەش ئەم کەژە پڕکە لە دووریی پەرچەمی خاوی |
ئەگەرچی بێ وەفایە ئەو نیگارە دائیما بۆ تۆ | بەڵام تۆ شێوەیی سیدق و وەفا گەر بەرنەدەی پیاوی |
1942/06/17
زمناکۆ
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|