مەڵێن قەومی هەجیجی بێ تەمیزن
مەڵێن قەومی هەجیجی بێ تەمیزن | وەیا بێکارە و نابووت و حیزن |
لەگەڵ وەحشی ڕەفیقی جووت و ڕیزن | لەبەر چاوی منا یەکسەر عەزیزن |
*** | |
بەجارێ نێر و مێ ڕێک تێئەکۆشن | لە ئیش و سنعەتا پڕ فکر و هۆشن |
بە ئەسبابی وەتەن خۆ دائەپۆشن | لەجیاتی چا لە توو شەربەت ئەنۆشن |
*** | |
لە نووکی پێ هەتاکوو تەوقی سەریان | لە چەشنی ئەویش بۆ ناڵی کەریان |
نە ئەڵمانی نە جاپانی ئەناسن | جەهەننەم چش کە کەم بەرگ و لیباسن |
*** | |
ئەوی کەسبێ نەزانێ سنعەت و کار | نەمانی چاکە نەک ژینی بە ئازار |
نەوەک تەزبیح و ڕیش و پرچ و ڕەشمار | ببێتە چەرخەچی دێهات و ناوشار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|