مەڵێن یا شێتە یا مەستی شەڕاب و ئارەق و بەنگە

مەڵێن یا شێتە یا مەستی شەڕاب و ئارەق و بەنگە (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309220مەڵێن یا شێتە یا مەستی شەڕاب و ئارەق و بەنگە1945مەلا مارف کۆکەیی
مەڵێن یا شێتە یا مەستی شەڕاب و ئارەق و بەنگە خەیاڵاتم پەرێشانە دڵم تاریکە هەم تەنگە
مەکەن مەنعم لە هەوری بیری من بارانی خوێن بڕژێ لە سەحرای سینەدا دیسان هەرایە شۆڕشە جەنگە
شەهی ئیقلیمی بەدبەختی لەبۆ تەسخیری مولکی دڵ هوجوومی کردووە تالیب بە تاج و تەخت و ئەورەنگە
ئەمیری لەشکری زوڵمە لە دەوری فەوجی بێڕەحمی جەفا و جەور و میحنەت یاوەر و سەرتیپ و سەرهەنگە
کە دیتم لەشکری مولکی بەدەن مەغڵووب و مەحسوورە بە فەرزینی غەمم شاهی وجوودم مات و بێدەنگە
ڕوخی نەحو و پیادەی سەرف و ئەسپی حیکمەت و مەنتیق لە ژێر پێی فیلی سەنعەتدا خەریکی وردەئاهەنگە
گوتم ئەی نەفسی غافڵ هەستە سەیری وەزعی دنیا کە بە نووری مەعریفەت ڕووی سەرزەمین یەکسەر تەڵا ڕەنگە
نەتیجەی حاسڵی دنیا و دینت جەهل و غەفڵەت بوو تەواوی قەول و فێعلت شەعبەدە و تەزویر و نەیڕەنگە
چ نەفعێکی هەیە بۆ تۆ بزانی کەوکەبی تالیع کە عەینوسسەورە کلکی ئەقرەبە یا چەنگی خەرچەنگە
مەعاریف عیلمی تەییارە و گڕامافۆن و بێسیمە ئەوەی تۆ پێی دەڵێی عیلم و مەعاریف چاوەکەم نەنگە
مەسافەی بەینی عیلمت تا دەگاتە عیلمی ئادیسۆن عەزیزی من بە میلیۆن و بە کیلۆمیتر و فەرسەنگە
وەکیل و نایب و سەرجۆخە بۆ تۆ شاە و سوڵتانن ئەویش کەمتر غوڵامی خوسرەو و جەمشید و هۆشەنگە
بەڵێ عالم دەبێ یا ئیبنی سینا یا غەزالی بێ کە ئیحیای ئەم شفای قەلب و شفای ئەو کەنزی فەرهەنگە
حەیاتی جاویدانی سەنعەت و سەربەرزییە جانا قەتار و قافڵەی بێ عیلم و سەنعەت تا ئەبەد لەنگە
چییە سا بەسیە شاعیر مەوعیزە و شێعر و غەزەلخوانی مەتاعی تۆ هەموو بێقیمەت و بێڕەونەق و ڕەنگە
کە شێعرت وەک سەدەف فەڕزەن هەموو پڕ بن لە دانەی دوڕ لە لای ئەشخاسی ویشک و بێتەبیعەت ئاسن و سەنگە
کە مەقبووڵی جەنابی شێخ و ئەربابی تەبیعەت بێ نیگارین خانەیی نەققاشی چین و نەقشی ئەرژەنگە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).