مەینەتی دڵ
لە تاوی کاس و وڕی خۆم قاچم نەبوو بۆی دانیشتم | بە سەرسامی و پرسیارەوە ئەموت بۆ هۆش بەجیێ هێشتم |
جێی نەماوە یان بەند نابێ لە دیواری ژینا خشتم | یان کردەوەی بەدکارانە کەوا مەلی هیوای کوشتم |
یان مەینەتی ڕۆژگارە شکانی بڕبڕەی پشتم | نەک داخی خۆی بەڵکوو داخی هەرچی دنیایە پێی ڕشتم |
بەڵام وا ڕاستیم بۆ دەرکەوت کە ئەمانە هیچی نییە | هەر بێوەفاییی شیرین بوو کە مردنی نایە مشتم |
1960/06/16
کەرکووک
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|