مەیکە بە ئەسبابی ژین جببە و ڕیش و عەبا

مەیکە بە ئەسبابی ژین جببە و ڕیش و عەبا (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308634مەیکە بە ئەسبابی ژین جببە و ڕیش و عەبا1941موفتی پێنجوێنی
مەیکە بە ئەسبابی ژین، جببە و ڕیش و عەبا مەیکە بە دەسمایە تۆ سوننەتی وەختی زوحا
نوێژ و عیبادەت ئەگەر کەسبی لەگەڵ تێ نەخەی قەڵبە زەڕ و زیوی تۆ ناچێ لە قاپی خوا
نوێژ و عیباداتی تۆ کوفرە نەوەک مەعسیەت بێتە حوزووری خوا نەک بە یەقین بۆ ڕیا
قاچ و دەس و چاوی ساخ، گەر بەشەری بیخە کار مننەتی عالەم بە هیچ، هەر لە وەزیر تا بە شا
نێری بە شێری بژی خۆت مەکە ڕێوی بە زۆر ڕوومەکە دەرگای هەموو بەگلەر و شاهـ و گەدا
ئێستە وەلی نیعمەتی تۆیە ژنی نیوەڕیس بێنە نەزەر بیستنی قەترەیە شەرم و حەیا
غیرەتی ژن بێنە سەر هەڵمەتی کارێ بدە هەر وەکوو کوێر --- ڕامەکشێ لابەلا
بۆ تەمەڵی کوردەکان یەک لە یەکی چاترن خەو لە هەموو کەس ئەخەن تەکیە لەگەڵ خانەقا
دەف کە تەوافی ئەکەن فەرقی لەگەڵ دمڵەکا پانە ئەم و ئەو خڕە هەر دوو یەکن بۆ سەدا
گەرچی شوکور ئێستە وا تازە ئوسووڵێ هەیە دمڵەک و دەف لابرا تەپڵە لەجێی هەردوو لا
ئەو کەسە ڕووسوورە وا خزمەتی قەومی ئەکا خوێنی لەسەر خاکی خۆی ڕژت و بە غیرەت کوژرا
شیعر و مەقالاتی من کوفرە لەلای بێ خەبەر بۆیە مودەعین بە من تاقمێ شێخ و مەلا
کەی لە دڵت موفتیا هەر وەکوو بەحری موحیت قەترەیێ لەم بەحرە بوو ئێستا لە دنیا ڕژا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).