نادان ئەگەر بێ و ژوور دانا کەوێ
نادان ئەگەر بێ و ژوور دانا کەوێ | دانایی دانا، هیچ داناکەوێ! |
دووکەڵ لە ئاگر هەر چەند لە ژوورە | ئەو چاو دێشێنێ و ئەو بۆ چاو نوورە |
بڕوانە «برۆ» بەسەر چاوەوە | ئەو کەچ و ئەم ڕوون لە سەرچاوەوە |
دڕک و داڵ کە وان بەسەر دەریاوە | قەدری مرواری پێ نەشکاوە |
کەری کوڵ کە پێش حوشتر ئەکەوێ | بەوە قیمەتی حوشتر نانەوێ |
مەڕوانە ئەوە کە ئەمڕۆ دوونان | «قەلە مردارێ» کردنی بە چوار نان |
گڕ و پفێکە ئاگری دزان | کە ڕۆژیان لێهات، لە تەندوور خزان |
پەرێزت پاک بێ، با گوڵەوەچن | لەسەر شوێن پاکی لێت بێ بە دوشمن |
کەروێشک لە خەودا چاوی ئەبینێ | کە «دیاردیت» لێ کرد توند ئەیقووچێنێ |
ئەوەی کە ئابڕووی نا بە تاقەوە | کاتێکت زانی بوو بە فاقەوە |
مەلی بەسەزمان گۆشتی ئەخورێ | دڕندەیش گۆشتی دەرخوارد ئەدرێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 740
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|