نازک تەدارەک

نازک تەدارەک (1950)
by پیرەمێرد
306060نازک تەدارەک1950پیرەمێرد
نازک تەدارەک فەسڵی بەهارە زەریف ئاڕایش هەردە و کۆسارە
گوڵ شێوەی ڕوخسار ئازیز ئەنوێنێ بلبل بە ڕوویا وەک من ئەخوێنێ
گوڵاڵە شەونم سەرمەستی ئەکا دڵی ڕووی یارم بەدمەستی ئەکا
فرمێسکی چاوم شەتاو ئەدا جۆش وەنەوشە لە تاو دەردی من شینپۆش
ئای بۆ دڵخۆشێ کە زاری نەبێ غوسسەی بێ مەیلیی دڵداری نەبێ
بدا بە قیبلەم عەرزەی زەلیلیم باش تێی گەیێنێ لە هەردەگێڵیم
بەڵکوو ڕێک کەوین ڕۆژێک لەگەڵ یار سەیری بەهار کەین دیارە و دیار
سا نەی چی دەی نەی، های دروێش دەفێ قەزای پەنجەکەت لە گیانم کەفێ
تۆ بە سەدای دەف، ئەو بە نەوای نەی جەرگم لەت لەت کەن، ڕیشەی دڵ کەن پەی
ئای بۆ ساقییەک چواردە ساڵە بێ بینی شەرابی پڕ پیاڵە بێ
بەڵام شەرابی کۆن و چل ساڵە بەڵکوو ڕزگار بم لە دەست ئەم حاڵە
ئەموت پیشەی عەشق خاری شێرگیرە چنگی چنگ نییە قولاپی شیرە
پەنجەی لەناو جەرگ هەرکەسێک گیر کرد ئامانی نادا ڕیشەی دەرهاورد


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).