نازەنین نازت دەکێشم من بە سەد عینوانەوە
|
من بە قوربانت ئەبم قوربان بە ڕۆح و گیانەوە
|
تۆیش لەبەر خەوفی خودا ڕەحمت ببێ ئەی گوڵ بەدەن
|
بێژە بەو چاوانە ئازیز تۆ لە ڕووی ویجدانەوە
|
یەک کەڕڕەت خوێنم بڕێژن ڕۆح دەرێنن بمکوژن
|
نەک هەموو وەخت و سەعاتێ بمخەنە گیاندانەوە
|
بۆ ئەزێت و دڵ بە خوێن بوون ڕووت کە پۆشی کافییە
|
بۆ چی ئەمخەیتە بەر دەسڕێژی ئەو چاوانەوە
|
عاشقێکی قوڕ بە سەر وەک من ئەبێ چی بێ لە دەست
|
چاوەڕێی لوتفی بکا دولبەر لە ڕووی ئیمانەوە
|
تۆیش وەها سەیرم ئەکەی وەک دوژمنێکی خوێنەخۆی
|
دەست بە بڕنەوا وەسابێ ئەو بە سەر مەیدانەوە
|
لێو شەکەر دولبەر کەنی و بوو بە خوێنی عاشقی
|
عاشقی بەدبەخت ئەبێ چبکا بە دەست جانانەوە
|
غەیری سەردانان لە ژێر شمشێری ئەبرۆی دولبەرا
|
یا وەکوو مینە بناڵێنێ بە سەر کێوانەوە
|