ناسر ڕەزازی/خاڵۆ

خاڵۆ
by ناسر ڕەزازی, translated by رازی
113951خاڵۆرازیناسر ڕەزازی

* * *



خاڵۆ خاڵۆتە کەم بڵێ خاڵۆ
خاڵۆ دەم وە بان خەڵانت ماڵۆ

شەرت بێ لە داخێ خاڵۆ خاڵۆی تۆ
خۆم بکەم بە کوڕەکەی چواردە ساڵ لە نۆ

پێم ئەڵێی خاڵۆ گوایە من پیرم
ژاراوی نەشتەر ئەخەیتە بیرم

ئێستا کە پیرم پێم ئەڵێن خاڵۆ
بەر تیلیش ئەدەم نامبەنە ماڵۆ

من نە خاڵۆم و نە خاڵۆ منم
دێوانەی خاڵی گۆنا و گەردەنم

خاڵۆ خاڵۆتە کەم بڵێ خاڵۆ
خاڵۆ دەم وە بان خەڵانت ماڵۆ