نامیزاج و بێ دەوا خۆم، دڵحەزین و ناموراد
|
تابیعی نەفس و هەوا خۆم گەنجی عومرم دا بە باد
|
غافڵ و غەرقی گوناهم، عاسی و نامە سیاهم
|
ڕووڕەشی دیوانی شاهم، عاجیزی یەومولتەناد
|
گورگی نەفسم خستە ناو ئەغنامی عومری خۆمەوە
|
ڕەنجەڕۆ خۆم وا بەجارێ عومری گەنجیم دا بە باد
|
مووشی نەفس و گەنمی ئەعمال و کوردی دۆنەدیو
|
عارەب و حەڵوادز و جەردە و خەراپیی و فەساد
|
نەفسی بەدخوو دائیمەن هەر پێت ئەڵێ بێنە و بخۆ
|
چەور و شیرین و تورش، ئەنواعی ئاش و نان و زاد
|
نە لە قەهری حەق بترسە نە لە گورز و شەق بپرسە
|
من نەوا بمرم لە برسا، عەیبە بۆ مەردی جەواد
|
یاخودا دینم قەوی کەی، نەفس نابوود و نەوی کەی
|
نەفس وەک مێشوولە وا بێتاعەتم مانەندی باد
|
سابیری نەفسی خەبیس و دزدەستەکی شەیتانی پیس
|
ڕێوییە گەر تۆ بە شیری صوم بۆی دێیە جیهاد
|
شیری پیری بەردە بۆ سەر نەفسی ڕێوی سابیری
|
گەر تۆ سەییادی بزانە هەم شیکار و هەم جیهاد!
|