نامی خودا لە دوو نێرگسی غەممازی ئەمشەوت
نامی خودا، لە نێرگسی غەممازی ئەمشەوت | لەم رایحەی دوو توڕەیی تەننازی ئەمشەوت |
سەرفی نەزەر لە شەوقی دڵ و حەسرەتی قەدیم | قووتی ڕەوانە، نوتقی شەککەر سازی ئەمشەوت |
غەنج و دەلال و عیشوەی تۆ، دڵبەرن مودام | ئەمما جودایە دڵبەریی و نازی ئەمشەوت |
بۆ سەیدی دڵ ئەگەر چە، شەهێنن نیگاهی تۆ | ئەمما شتێکی دیکەیە، شەهبازی ئەمشەوت |
خونچەی سەحەر ئەگەر چە، چەمەن ئارایە، قەت نەبوون | بەونیم خەندە نازی، گوڵی نازی ئەمشەوت |
حەددی چییە کە دەعوای هەمسورەتی ببێ | باخی ئیرەم؛ بەسینەی سەروازی ئەمشەوت |
سەد جەور و سەد ستەم؛ کە لە تۆی دی دڵی نزار | قوربانی ئەو دەمەی بووە هەمڕازی ئەمشەوت |
ئەمڕۆ ئەدەب کە مردبوو، زیندووت کردەوە | فەرموو: بەچی؟ بەماچی وەک ئیعجازی ئەمشەوت |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|