نامە بۆ شێخ مەحموودی حەفیدزادە

نامە بۆ شێخ مەحموودی حەفیدزادە (1934)
by ناری
309460نامە بۆ شێخ مەحموودی حەفیدزادە1934ناری

ڕۆح و دڵ قوربانی ناڵی کەوشەکەت
سەر بەسەر گەردی حەساری حەوشەکەت

دائیمەن موحتاج و موشتاقم لە بۆ
گەنجی یادی خاتری بێ خەوشەکەت

ئەگەر لە ڕێگەی مەرحەمەتەوە حاڵی ئەم پیرە غوڵامی خۆتانە مەنزوورە بفەرموون بە کوردی و بە کورتی ئەمەیە عەرزم:

بە تیغی میحنەت و دەرد و جەفا جەرگی مەلا لەت بوو
بەڵێ مەعلوومی ئافاقە، مەلا نیوەی مەلالەت بوو

وە ئەگەر مەیلت بە بەیانی توولانی بێ و ئارەزووت لە حیکایەتی «قویلەو چووچانی» بێ ئەمەیە عەرزم:

دوور لە تۆ چاوم بێ بینش ماوە، قووەی بیستنم بۆ ناڵە و گرمەی هەوری بەهاری نەماوە، حەواسم سەراسەر فەوتاوە، دڵم بە ئاگری مەحروومی وەک کەبابی سولەیمانی برژاوە، جەرگم لە قازانی سینەدا بە بڵێسەی دووری وەک سڵقی کەرکووکی! هەمیشە چاوەڕێگەی حافزم بۆ یاسین، موحتاجی هاتنی مەلام بۆ تەڵقین، مائیلی شەش گەز جاو و دوو گەز خاکم بۆ تەکفین، وەلێ ئەگەر بەشارەتی موژدەی سروور و سەلامەتی زاتی موبارەکتم زوو پێ بگا - کە بۆ من ئەم موژدە ئاوی حەیاتە یەقینم وایە چاوم ببێ بە دووربین و زەڕەبین، وە لەگەڵ حەزرەتی «خدر» لە حەیاتا مساوی بین.

عەرزی مەخسوس کۆچ و کڵفەت و دایکی «سەعید بەگ»ی بادەڵانی پەنایان هێناوە بە غوڵامی خۆتان، لە سەر واقیعەیەک کە نیسبەتی قەتڵیان لە «سەعید بەگ» داوە، وە فیعلەن مەحبووسە لە حەپسخانەی حکوومەتایە، ناچار منیش ئەوا پەنام بە قاپی موبارەکت هێنا، شایەد فیکرێ بە حاڵی ئەو بفەرموون کە شایەد لە زەحمەتی حەپسا نەجاتی ببێ، وە مەعلووم ئەم پیرە غوڵامی قاپی خۆتانە تا قیامەت، مەسروور و مەمنوون و موتەشەکیرتانە...

ئیتر هەرچی بڵێم زیادەیە، غوڵامی دەرگای خۆتانە «ناری».


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.