نامە بۆ موحەممەد بەگی ڕۆستەمی

نامە بۆ موحەممەد بەگی ڕۆستەمی (1941)
by ئاغا عینایەت
308234نامە بۆ موحەممەد بەگی ڕۆستەمی1941ئاغا عینایەت
کەمێ نە ئەحواڵ دەردانی کاری ئیزهار کەم وە لای نمرە چواری
پیر و لەڕ و چەق هەر ساتێ دەردێ زەعیف نائومێد هەناسە سەردێ
دەردی گشتمان میراس جێماگە پەنج شەش دەردێ تەر لە من ڕووی داگە
مانگی ڕەمەزان وەک زاڵمی جەبوون سەری ناوێتۆ لە بوون و نەبوون
هەر کەسێ بگرێت هەر وێڵی ناکات ئیدعای خوێنی کاکەی لێ ئەکات
گیرۆدەی دەسی پەنج غەزا بووگم لە دەس هەر پەنجیان من لە دەس چووگم
دووانی دەوڵەتی سیانی شەخسی هاوار داد لە دەس دۆ کەشک و قەیسی
شەرتە لەداخی دۆکەشک و قەیسی کۆگەردی بکەم وەک دەروێش وەیسی
لە گشت زیاتەر وە عیشوە و نازە سەحەریم دایم نان و پیازە
پەنیری کرمین ئاشی قورباقە هاوار داد لە دەس ئی فەقر و فاقە
وەک هەڵوا ئەیخوا هەرکەسێ ساقە داد بێ داد لەدەس ئاشی قورباقە
مەحکووم و مەزڵووم ئەعماڵی شاقە گرفتاری دەس ئاشی قورباقە
بەخوا عەزیزان تەکلیفێ شاقە خواردنی نییە ئاشی قورباقە
وەک بزن بگرێت ئەو بەلە باقە کردگیە وەمن ئاشی قورباقە
عوموم دەردمان دووریی و فیراقە سەرباری دەردان ئاشی قورباقە
مەخسووسەن هەر کام ڕەئیس ئۆتاقە باوکی ئەفرۆشێ بۆ ئاش قورباقە
شەهەنشاهییە تڕ و تفاقە پەنیری کرمین ئاشی قورباقە
بۆ ئیراد جۆیی چاویان زاقە هەر کەسێ نەیخوا تەختە و شەلاقە
لە ئاو گۆشتە ڕەش هەرچی بەیان کەی تام و لەززەتی وە قەوری کاکەی
لە گشت بەترە ئەو غەزای خاسە هەر چڵک و چڵمە ئەیکەنە کاسە
تەتە بۆ کەری وە کۆی زۆخاڵ وێ فیتوا دەرەکەی توخمی گەماڵ وێ
مەگەر تەخت و بەخت بوێ چەواشە ئەوسا واز بێرن لەم ئاشی ماشە
ئینساف خۆ نادەن نایەژن بەسە نام لە کوێ تێرن ئەم گشت عەدەسە
پاکیچی ناکەن پڕ لە کا و تووکە بێشتر دانەکەی کوژی چەڵتووکە
نەوع پەرەستی و میللەت پەروەریی ئەم عەداڵەتە قوڕ بگرە دەری
کاغەزی دنیا تەمام سیا وێ دەردی دڵی من هەر تەواو ناوێ
سەوزی خواردنی ئێوەیچ ئەزانم ئەر ئیزهار بکەن منەت وە گیانم
وەزعی خۆتان و مانگی ڕەمەزان بنویسە لە من کاک محەممەد گیان
حاڵم نەماگە ئیتر بۆ من بەس ناتەواوییەکەی حەواڵەی ئێوەس


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.