ڕەهنومای گومبووی هەردەی هەوایی
|
ئەلەکتریکی تەلی بینایی
|
ڕێم لێ شێواوە و گردەنشینم
|
بیناییم لێڵە و تۆی پێ نابینم
|
ڕێگام نیشان دە پادشای بزورگ
|
گورگی بۆزت کرد بە دەلیل بۆ تورک
|
«یونس» ت لە ناو زگی ماسیدا
|
ژیان و چرای لیقای خۆت پێدا
|
ئەو «لا إلاە إلا أنت» ەی وت
|
بەزەییت پیا هات ڕەحمت بۆی بزووت
|
من لە ئەزەڵدا ئەمەم کردە بەر
|
بۆیە باوەڕم کرد بە پێغەمبەر
|
ناشمەوێ ببم بە فرستادەت
|
تەنها سەرخۆش بم بە نەشئەی بادەت
|
هۆشێکیت داومێ کە دنیام نەوێ
|
خۆشەویستی تۆم ئەگەر بەرکەوێ
|
با وجود قەهرت پیاو دەسووتێنێ
|
کەڵکی خواردنی خۆشی نامێنێ
|
قەی ناکا ئیتر هیچی خۆش ناخۆم
|
تەنها مەیلێکی خۆت بنێرە بۆم
|