نموونەی ڕوویی تۆیە ماهی تابان

نموونەی ڕوویی تۆیە ماهی تابان (1918)
by تاھیر بەگی جاف
310556نموونەی ڕوویی تۆیە ماهی تابان1918تاھیر بەگی جاف
نموونەی ڕوویی تۆیە ماهی تابان نەزیری موویی تۆیە ڕەنگی قەتران
لە شەکرباری لێوت بێ نەسیب بووم بەڵێ، هەر تەنگ ڕۆزین ئەهلی عیرفان
بە ماچێکی دەبەخشم گەر کەرەم کات جەمیعی خەرج و دەخڵی مۆڵکی بابان
برۆ و ڕۆخسار و زوڵف و لێوی ئاڵت شەو و ڕۆژ و هیلال و عیقد و مەرجان
بِحَمد الله ئەتۆی ئەمڕۆ بە خووبی لە جێی فەرزەندی خاسی پیری کەنعان
نە من ماچی لەبی تۆم بوو بە قسمەت نە ئەسکەندەر گەیشتە ئاوی حەیوان
بە زاهیر کەم دەبەم ئیسمی ویساڵت لە خۆفی حاسید و بیمی ڕەقیبان
حیکایەت بوو لە توولی زوڵفت ئیمشەو هەتا جەمعی ڕەفیقان بوون پەرێشان
وەرە تەسلیم کە ڕۆحت با خەلاس بی ئەتۆش تاهیر وەکوو جەمعی ڕەفیقان


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.