نووری ماهم بوو کە کیسرا هەم مەدایینی شکا
|
نەک مەدایین هەر بەجارێ دین و ئایینی شکا
|
ناوی یاری من کە کەوتە ناو گڵیسای عیسەوە
|
زوو لە ئیمان وەرگەڕا، قەس کۆڵەکەی دینی شکا
|
ئاسمان ئەو وەختە دی یارم لە سەدرەی مونتەها
|
ڕەونەقی مەهـ، زینەتی خۆر، قەدری پەروینی شکا
|
هەرکە قەوسی تاقی ئەبرۆی بوو بە میحراب و ئیمام
|
ئیبتیدای ئەلحەمدی خوێند و حەرفی ئامینی شکا
|
گەر لەناو باغا چراخی ڕەونەقی ڕووی هەڵکرێ
|
قیمەتی گوڵ، بۆی سونبول، ڕەنگی نەسرینی شکا
|
ناوی فەرهاد کەوتە بەزمی خوسرەوی پەروێزەوە
|
قیمەتی بازاڕی حوسنی شۆخی شیرینی شکا
|
قوڕ بە سەر فەغفوورە، یار زوڵفی بە ڕوودا شانە کرد
|
توورە، توورە، چین بە چین، بازاڕی ماچینی شکا
|
عورفی لەو ساتەی لە یاری باوەفای دوور کەوتووە
|
بۆیە بێچارە بەجارێ عەقڵی پێشینی شکا
|