لەو دەمەی هەر کە لات کردە ئەم لاوە
|
زیندەوەر هیچ نەما یەک بەسەر پاوە
|
لە برسکانی ڕەنگی ڕۆژی ڕوخسارت
|
ناوی دڵ بوو بەشاری نوور ئاوە
|
لە گەزەنگی هەتاوی تاوی دیدارت
|
ئاگری جیایی سینە کوژیاوە
|
دڵ نیشانەی بەهاری ڕووتی گرت
|
بۆیە نایێ لە چاوی من ئاوە
|
ژیری، هۆشەنگی هەر وەک ئەفلاتوون
|
هۆشی لای هێزی شۆخی تۆ ساوە
|
سەد هەزار مەردی گوردی وەک فەرهاد
|
بۆ شرینی ڕۆحت بەگەشکە تاساوە
|
هێزی دڵگیری ڕەنگ و ڕووی چارەت
|
چییە زانا لەوێ نەزان داماوە
|
تۆ لە کوێ وو من لە کوێ تۆ چی و من چی
|
خۆشەویستی ئەسەل هۆگری پیاوە
|
چییە یەک دەم لە من بەڕۆژ و شەو
|
گوم نی وو، دڵ لە دووری سووتاوە
|
خۆشەویستی نەبێ جیهان کپ و ناخۆشە
|
سوودی دڵدارییە زیندەوەر ماوە
|
شۆخی شیرینی من، مەڵێ ئەسیری پیرە
|
پیر بەدیداری مینەویت لاوە
|