نۆکەریی دیوان هێندە شیرینە

نۆکەریی دیوان هێندە شیرینە (1950)
by پیرەمێرد
305714نۆکەریی دیوان هێندە شیرینە1950پیرەمێرد
نۆکەریی دیوان هێندە شیرینە چزووی جەزای لا، شانی هەنگوینە
چەند خۆشە بڵێن: موشیر یا وەزیر لای وایە «هوما»ی بۆ هاتۆتە گیر
«میم»ی موشیر و یای وەزیر «مێ»یە سەرمەستی «شێر» و «وزر»یش ئەمەیە
نازانێ مەسنەد تا باڵاترە لەگەڵ لێیان خست داخی زۆرترە
پیاوێ سەد زێڕی دا بە کوڕەکەی وتی: بۆ ئەوەی شتێ تێدەگەی
کوڕ پارەی هەڵگرت لای وەزیرێ چوو کە «صدراعظمی» سوڵتان سەلیم بوو
وتی: وا ئەمەم بۆ تۆ هانیوە تۆم بەم پارەیە موستەحەق دیوە
وتی: تێناگەم! چۆن حەقی منە؟ ئەم قسەیەی تۆ بێ سەر و بنە
وتی: کە یاوز لە سەدرئەعزەمان چواری کوشت و تۆ، هاتیە جێی ئەوان
وتی ڕاست ئەکەی مەرگم لە پێشە بەڵام ئارەزووی بەرزی بەکێشە
بنیادەم تیغیان لەسەر ڕاگرن بۆ سەدرئەعزەمی خۆیان ناگرن
پشیلە ڕزگار بوو لە دەست تیرەزەن وتی: مشک و ژێر کەندووی پیرەزەن

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 777


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).